[ هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ ] خوای گه‌وره زاتی پیرۆزی (اللَّه) ئه‌و خوایه‌یه كه هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ جگه له زاتی پیرۆزی (اللَّه) نه‌بێت كه خوای گه‌وره مه‌لیك و پاشایه‌و خاوه‌نى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌و ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تێدا ده‌كات [ الْقُدُّوسُ ] وه خوای گه‌وره پاكه له هه‌موو كه‌موكوڕی و نوقستانی و عه‌یبێك، یاخود موباره‌ك و پیرۆزه [ السَّلَامُ ] وه خوای گه‌وره سه‌لامه‌ت و پارێزراوه له هه‌موو كه‌موكوڕی و عه‌یبێك، یاخود وتراوه: دروستكراوه‌كانی سه‌لامه‌تن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره زوڵمیان لێ بكات و زوڵم له كه‌س ناكات [ الْمُؤْمِنُ ] وه خوای گه‌وره ئه‌من و ئاسایشی به به‌نده‌كانی به‌خشیوه له‌وه‌ی كه زوڵمیان لێ ناكات، یاخود به‌ڕاستدانه‌ری پێغه‌مبه‌رانێتی به‌وه‌ی كه موعجیزه‌كانیان بۆ ئاشكرا ئه‌كات و پاڵپشتیان ئه‌كات پێى، وه باوه‌ڕدارانیش به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه پێی داون به پاداشت بۆیان جێبه‌جێ ئه‌كات [ الْمُهَيْمِنُ ] وه خوای گه‌وره شایه‌ته به‌سه‌ر كرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی وه چاودێر‌و موڕاقیبه به‌سه‌ریانه‌وه [ الْعَزِيزُ ] وه خوای گه‌وره زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ته [ الْجَبَّارُ ] وه خوای گه‌وره له‌وپه‌ڕی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدایه، یاخود (الْجَبَّارُ) به‌مانای ئه‌وه‌یش دێت كه چاككاری كاروباری دروستكراوه‌كانێتی [ الْمُتَكَبِّرُ ] خوای گه‌وره گه‌وره‌یه له هه‌موو خراپه‌یه‌ك، وه گه‌وره‌یه له‌وه‌ی كه هه‌ر شتێك كه شایه‌نی ئه‌و نه‌بێت، وه خۆبه‌گه‌وره‌زانین بۆ خوای گه‌وره سیفه‌تێكی مه‌دحه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵكى سیفه‌تێكی زه‌مكراو و خراپه [ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٢٣) ] وه پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك له‌وه‌ی كه موشریكان ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره‌و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.