Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Jinn — Ayah 1

قُلۡ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ ٱسۡتَمَعَ نَفَرٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَقَالُوٓاْ إِنَّا سَمِعۡنَا قُرۡءَانًا عَجَبٗا ١
ھۆی ھاتنە خوارەوەی سەرەتاکانی ئەم سورەتە، بوخاری و موسلیم لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای اللە تەعالایان لێبێێت- گێڕاویانەتەوە کە دەڵێت: پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوەڵانیدا ڕۆیشت بەرەو بازاڕ (عوکاز:عُکاظ) شەیتانەکانیش (لە جنۆکەکان) لەوەرگرتنی ھەواڵی ئاسمان بەرگری کرابوون، تیرە ئەستێرەیان بۆ دەھاوێژرا، بۆیە گەڕانەوە جا (ھۆزەکەیان) ووتیان: ئەوە چیتانە بۆ گەڕانەوە؟ ئەوانیش ووتیان، ڕێگای ھەواڵ وەرگرتنی ئاسمانمان لێ گیراوە، وە تیرە ئەستێرەمان بۆ دەھاوێژرێ، ووتیان: دەبێت شتێک ڕووی دابێت کە بووەتە بەبەربەست لە ڕێی ئێوەدا کە ھەواڵی ئاسمان بزانن، کەواتە بڕۆن گشت خۆڕھەڵات وخۆرئاوا لە زەوی دا بگەڕێن وسەرنج بدەن بزانن چ شتێک ڕووی داوە، ئەوانیش ڕۆشتن بە ھەموو خۆرھەڵات وخۆرئاوای زەوی دا گەڕان، سەرنجیان دەدا تا بزانن چ شتێک بەربەستە لە بەردەمیاندا کە ناتوانن ھەواڵی ئاسمان بزانن. (عبدالله) دەڵێ: ئەنجا ئەوانەیان کە ڕوو بە تیھامە ڕۆشتن، لە نەخلەدا چوونە خزمەت پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم- کە دەیویست بڕوات بۆ بازاڕی (عوکاز:عُکاظ) لەو کاتەدا پێشنوێژی نوێژی بەیانی بۆ ھاوەڵانی دەکرد، جنۆکەکان کاتێ گوێیان لە قورئان بوو گوێ بیستی بوون، ئەوسا ووتیان، ئائەمەیە بۆتە بەربەست لە نێوان ئێوە وھەواڵی ئاسماندا، ئەمجا لەو شوێنەوە گەڕانەوە بۆ لای ھۆزەکەیان ووتیان: ئەی ھۆزەکەمان [إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآناً عَجَباً، یهدي إِڵی الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِەِ ولن نُّشْڕکَ بِرَبِّنَا ڕَحَداً] وە اللە -تەعالایش- ئەم ئایەتەی: [قُلْ أوحِێ إِلیَّ أأنَّەُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ] دابەزاند بۆ پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-، واتا: -ئەی پێغەمبەر- بەئومەتەکەت بڵێ: اللە -تەعالا- نیگا (وەحی) بۆ کردووم کە بێگومان دەستەیەک لە جنۆکەکان گوێیان گرتووە لە قورئان خوێندنەوەم لەشیوی (نەخلە) ئەمجا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئان خوێندنەکەى تەواو کرد، جنۆکەکان ڕۆشتنەوە بۆ لای ھۆزەکەیان وپێیان ووتن: بەڕاستی ئێمە گوێ بیستی خوێندنەوەی ووتەیەکی سەرسوڕھێنەر بووین لە ڕوونکردنەوە وڕەوانبێژیدا.