[ دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ] له‌ناو به‌هه‌شتدا دوعا‌و بانگ كردنی ئه‌مان ئه‌وه‌یه كه ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن و به پاك و مونه‌ززه‌هى ڕائه‌گرن [ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ ] وه سڵاوی ئه‌وانیش سه‌لام كردنه هه‌ندێكیان سه‌لام له هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن، یان خوای گه‌وره سه‌لامیان لێ ده‌كات، یان مه‌لائیكه‌ت سه‌لامیان لێ ده‌كات [ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠) ] وه دوا پاڕانه‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه.