[ وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ] وه تۆ دوعا مه‌كه‌و مه‌پاڕێره‌وه له جگه له خوای گه‌وره له‌و كه‌س و شتانه‌ی كه نه سوودت پێ ئه‌گه‌یه‌نن نه زیان چونكه سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه [ فَإِنْ فَعَلْتَ ] ئه‌گه‌ر دوعا بكه‌ی له غه‌یری خوای گه‌وره [ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ (١٠٦) ] ئه‌وه تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه زوڵمیان له خۆیان كردووه، یاخود له‌و كه‌سانه‌ی كه موشریكن (الظَّالِمِينَ) واته: موشریكین ئه‌وانه‌ی كه دوعا ئه‌كه‌ن له دار‌و به‌ردو مردوو.