Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yunus — Ayah 18

وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِۚ قُلۡ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعۡلَمُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ ١٨
{سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە} [ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ] ئه‌وان جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ عیباده‌تی كه‌سان و شتانێك ئه‌كه‌ن كه‌ نه‌ زیانیان لێ لائه‌ده‌ن وه‌ نه‌ سوودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نن، چونكه‌ سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه‌ لای خوای گه‌وره‌ تكامان بۆ ئه‌كه‌ن [ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ هه‌واڵ به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا كه‌سێ نیه‌ شه‌ریكی بێت وه‌ كه‌سێكیش نیه‌ بتوانێ تكا بكات به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (١٨) ] خوای گه‌وره‌ زۆر پاك و مونه‌ززه‌هترو به‌رزتره‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئاوا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌ن.