[ وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] وه كافرانی مه‌ككه ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ محمد نایات - صلی الله علیه وسلم - وه‌ك زیندوو كردنه‌وه‌ی مردوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی شاخه‌كان بكات به ئاڵتوون [ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: دابه‌زینی موعجیزه غه‌یبه‌و تایبه‌ته به‌خوای گه‌وره [ فَانْتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُنْتَظِرِينَ (٢٠) ] ده‌ى چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه چاوه‌ڕێ ئه‌كه‌م چونكه من هیچ شتێكم به‌ده‌ست نیه.