[ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَا أَسْلَفَتْ ] ئه له‌وێدا هه‌موو كه‌سێك تاقی ئه‌كرێته‌وه به‌هۆی كرده‌وه‌كانی پێشتری كه له دونیا كردۆتی [ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ] وه ئه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان كه خوایه‌كی حه‌ق و دادپه‌روه‌ره‌و زوڵم له كه‌س ناكات [ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٣٠) ] ئه‌و هه‌موو ئیفتیراو درۆهه‌ڵبستنه‌ی كه ئه‌یانكرد له دونیا كه شه‌ریكیان بۆ خوا دانا هه‌مووی ئه‌ڕوات و نامێنێ و هیچی سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێ.