[ وَمَا كَانَ هَذَا الْقُرْآنُ أَنْ يُفْتَرَى مِنْ دُونِ اللَّهِ ] وه ئه‌م قورئانه هه‌ڵنه‌به‌ستراوه‌و قسه‌ى غه‌یری خوا نیه چونكه ئه‌سته‌مه و كه‌س ناتوانێ قسه‌ی وا بكات له غه‌یری خوای گه‌وره [ وَلَكِنْ تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه ئاسمانیه‌كانی پێش خۆیه‌تی كه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ران دابه‌زیون [ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ ] وه ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌حكامه‌كانی قورئانه [ لَا رَيْبَ فِيهِ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٣٧) ] هیچ گومانێكی تیا نیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه دابه‌زێنراوه.