Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yunus — Ayah 46

وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعۡضَ ٱلَّذِي نَعِدُهُمۡ أَوۡ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيۡنَا مَرۡجِعُهُمۡ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفۡعَلُونَ ٤٦
[ وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - یان ئه‌وه‌تا هه‌ندێك له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌وانمان كردبوو نیشانتى ئه‌ده‌ین به‌وه‌ی كه‌ دینه‌كه‌ت ئاشكرا ئه‌كه‌ین وه‌ ئه‌وان ئه‌كوژین و له‌ناویان ئه‌به‌ین [ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ ] یاخود ئه‌تمرێنین پێش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وی به‌سه‌ر كافران [ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ لای ئێمه‌یه‌و له‌ قیامه‌ت سزایان ده‌ده‌ین [ ثُمَّ اللَّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا يَفْعَلُونَ (٤٦) ] پاشان خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ به‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌و ئه‌نجامیان داوه‌.