[ وَمَا ظَنُّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] ئایا گومانی ئه‌و كه‌سانه چیه به‌خوای گه‌وره كه له دونیا درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه؟ چاوه‌ڕێی چ سزایه‌ك ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا بیاندات؟ [ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ ] به‌راستى خوای گه‌وره خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیه‌وه كه ئه‌وه‌ى سودى بۆیان هه‌بێت لێى حه‌رام نه‌كردوون، ته‌نها ئه‌وه‌ى زیانى هه‌بێت لێى حه‌رام كردوون، وه په‌له ناكات له‌سزادانیان له دونیادا [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ (٦٠) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ناكه‌ن.