[ هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه شه‌وی بۆ ئێوه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه تیایدا هێمن و ئارام بن و پشوو بده‌ن [ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا ] وه ڕۆژیشی بۆ ئێوه ڕووناك كردووه تا هه‌موو شته‌كان ببینن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتانى تیادا ده‌ستبخه‌ن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (٦٧) ] ئا ئه‌م گۆڕانكاری شه‌و و ڕۆژه نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه حه‌ق ببیستن.