[ إِنَّ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ئومێدی گه‌یشتن نین به ئێمه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكه‌ن كه زیندوو ببنه‌وه [ وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا ] وه ڕازی بوونه به ژیانی دونیا‌و ژیانی دونیایان هه‌ڵبژاردووه به‌سه‌ر قیامه‌تدا، وه دڵیان ئارام و هێمنه بۆ ژیانی دونیا [ وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ (٧) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێ‌ئاگان له ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌و په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رناگرن.