Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yunus — Ayah 71

۞ وَٱتۡلُ عَلَيۡهِمۡ نَبَأَ نُوحٍ إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦ يَٰقَوۡمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيۡكُم مَّقَامِي وَتَذۡكِيرِي بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡتُ فَأَجۡمِعُوٓاْ أَمۡرَكُمۡ وَشُرَكَآءَكُمۡ ثُمَّ لَا يَكُنۡ أَمۡرُكُمۡ عَلَيۡكُمۡ غُمَّةٗ ثُمَّ ٱقۡضُوٓاْ إِلَيَّ وَلَا تُنظِرُونِ ٧١
{بەسەرهاتی نوح پێغەمبەر –صلی الله علیه وسلم - ‌و قەومەكەی} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی نوح پێغه‌مبه‌ریان - صلی الله علیه وسلم - به‌سه‌ردا بخوێنه‌وه‌ [ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُمْ مَقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ ] كاتێك كه‌ به‌قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه‌ قورس و زه‌حمه‌ت و گه‌وره‌یه‌ من له‌ناوتاندا بمێنمه‌وه‌و ئامۆژگاریتان بكه‌م به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ [ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ ] ئه‌وه‌ من ته‌نها پشتم به‌ خوای گه‌وره‌ به‌ستووه‌و ته‌وه‌كولم كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و و كاره‌كانم ته‌نها به‌و سپاردووه‌ [ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ] ئێوه‌ش چیتان له‌ ده‌ست دێت بیكه‌ن، وه‌ خۆتان و ئه‌وانه‌شی كه‌ كردووتانه‌ به‌شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ كۆ ببنه‌وه‌ با سه‌رتان بخه‌ن [ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ] پاشان با كاری ئێوه‌ش ئاشكرابێت ده‌ركه‌وێت و خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ [ ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ ] وه‌ چیتان له‌ده‌ست دێت كه‌ ئه‌تانه‌وێ به‌رامبه‌ر به‌ من بیكه‌ن بێ منه‌ت بن [ وَلَا تُنْظِرُونِ (٧١) ] وه‌ هیچ مۆڵه‌تێك به‌ من مه‌ده‌ن و په‌له‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستان دێت بیكه‌ن، (نوح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ری ئه‌خات بۆیه‌ گوێی به‌وان نه‌دا).