Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yunus — Ayah 83

فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٞ مِّن قَوۡمِهِۦ عَلَىٰ خَوۡفٖ مِّن فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِمۡ أَن يَفۡتِنَهُمۡۚ وَإِنَّ فِرۡعَوۡنَ لَعَالٖ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ ٨٣
[ فَمَا آمَنَ لِمُوسَى إِلَّا ذُرِّيَّةٌ مِنْ قَوْمِهِ ] كه‌س ئیمانی نه‌هێنا به‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - ته‌نها هه‌ندێك له‌ نه‌وه‌ی به‌نی ئیسرائیل نه‌بێت، یاخود وتراوه‌: له‌ نه‌وه‌ی فیرعه‌ون ئیمانداره‌كه‌ی ئالی فیرعه‌ون و خێزانه‌كه‌ی فیرعه‌ون كه‌ (ئاسیا) بوو، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ قژی كچه‌كه‌ی فیرعه‌ونى شانه‌ ئه‌كرد ئه‌مانه‌ ئیمانیان هێنا [ عَلَى خَوْفٍ مِنْ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِمْ أَنْ يَفْتِنَهُمْ ] خه‌ڵكی نه‌یانوێرا ئیمان بێنن له‌ ترسی فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتداران نه‌وه‌كو تووشی فیتنه‌یان بكه‌ن به‌ سزادان [ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍ فِي الْأَرْضِ ] وه‌ به‌ دڵنیایى فیرعه‌ون له‌سه‌ر زه‌وی خۆی به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی وه‌ لووتبه‌رز بوو [ وَإِنَّهُ لَمِنَ الْمُسْرِفِينَ (٨٣) ] وه‌ یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه‌ زیادڕه‌وی كردبوو له‌ كوشتن و كوفر كردندا.