Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Humazah — Ayah 3

يَحۡسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخۡلَدَهُۥ ٣
[ يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ (٣) ] وا ئەزانێ ئەم سەروەت و سامانەی كە كۆی كردۆتەوە ئەبێتە هۆی ئەوەی كە لە دونیادا هەمیشە بژێت و مردنی بەسەردا نەیات ئەوەندە سەرسامە بەخۆی و سەروەت و سامانەكەی وای لێ كردووە بیر لە مردن ناكاتەوە وا ئەزانێ ڕۆژێك مردن بەسەر ئەمان نایات تا كاتێك ئەزانێ لەناكاودا مردن یەخەی ئەگرێ و كۆتایی پێ دێنێ .