سوورەتی (ماعون) (واتە: قاپ و مەنجەڵ)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (ماعون) سێ ئایەتى سەرەتاى مەككى یەو چوار ئایەتى كۆتایی مەدەنى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (ماعون) (٧) حەوت ئایەتە.
٣- سورەتى (ماعون) زنجیرەى حەوتەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (ماعون) لە دواى سورەتى (تەكاثور) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرو باسی سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا، بریتییە لە باسكردنى دوو كۆمەڵ لە مرۆڤەكان، ئەوانیش:
١- باسكردنى كەسانى كافرو بێ باوەڕو نكۆڵیكار لە نازو نیعمەتەكانى خواى گەورە، وە هەروەها ئەوانەشی كە رۆژی دوایی كە رۆژى حساب و وەرگرتنەوەى پاداشت و سزایە بە درۆ دەزانن.
٢- باسكردنى مونافیق و دووڕووەكان، كە لەو كارو كردەوانەى ئەنجامی دەدەن مەبەستیان خواى گەورە نییە، بەڵكو تەنها مەبەستیان ئەوەیە كە خەڵكى بیانبینن كاتێك ئەو كارو كردەوانە ئەنجام دەدەن.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم نابینی ئەو كەسەی كە ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەو پاداشت كە ڕۆژی قیامەتە بەدرۆ ئەزانێ و باوەڕی پێ نیە .