Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Ma'un — Ayah 5

ٱلَّذِينَ هُمۡ عَن صَلَاتِهِمۡ سَاهُونَ ٥
[ فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (٤) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (٥) ] هەڕەشەی قورس و سەخت و ئاگری دۆزەخ بۆ ئەو نوێژخوێنانەی كە لە نوێژەكانیاندا بێ ئاگان، وە گوێی پێ نادەن هەر كاتێك بیكەن كاتی ڕۆیشتبێ و بەسەرچووبێ، یان كە بیشیكەن بۆ ڕیا ئەیكەن و چاوەڕێی پاداشت نین لە خوای گەورە، وە ئەگەر نەیشیكەن لە سزای خوای گەورە ناترسێن, واتە: پەیوەست نین بە نوێژەكانیانەوە, جا هەر نەیكەن ئەوە هەڕەشەكە ئەیانگرێتەوە, وە ئەوانەیشی كە ئەیكەن بەڵام دوای ئەخەن تا كاتەكەی تەواو ئەبێ، یان كەموكوڕی ئەكەنە ڕوكنەكانییەوە یان مەرجەكانییەوە یان خشوعى تیادا نابێت یان بۆ ڕیا ئەیكەن و مەبەستیان پێی ڕیایە هەموو ئەم شتانە ئەگرێتەوەو سیفەتى مرۆڤى دووڕووە.