Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 1

الٓرۚ كِتَٰبٌ أُحۡكِمَتۡ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتۡ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ١
سووڕه‌تی (هود - صلی الله علیه وسلم - ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٣) ئایه‌ته‌ ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیر بوویت، فه‌رمووى: (سوره‌تى هود والواقعة والمرسلات وعم يتساءلون وإذا الشمس كورت پیریان كردم) (صحیح الجامع). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسمان كرد [ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ] ئه‌م كتابه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كتابێكه‌ ئایه‌ته‌كانی موحكه‌مه‌و هیچ كه‌موكوڕیه‌كی تیا نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانی تره‌وه‌ كه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌ستكارى كراوه‌ [ ثُمَّ فُصِّلَتْ ] پاشان هه‌موو شته‌كانى به‌ درێژی تیادا باسكراوه‌و روونكراوه‌ته‌وه‌ [ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ (١) ] له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه‌ زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌.