Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 112

فَٱسۡتَقِمۡ كَمَآ أُمِرۡتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطۡغَوۡاْۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ ١١٢
{دامەزراوبە لەسەر خواپەرستی} [ فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - دامه‌زراو به‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ فه‌رمانت پێ كراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ [ وَمَنْ تَابَ مَعَكَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ له‌گه‌ڵ تۆداو بۆ لای خواى گه‌وره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ با ئه‌وانیش دامه‌زراو بن [ وَلَا تَطْغَوْا إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١١٢) ] به‌ڵام سنوور مه‌به‌زێنن له‌ خراپه‌كاریدا به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.