Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 15

مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيۡهِمۡ أَعۡمَٰلَهُمۡ فِيهَا وَهُمۡ فِيهَا لَا يُبۡخَسُونَ ١٥
[ مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا ] هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌ دونیادا ئه‌ژێ مه‌به‌ستی ته‌نها ڕازاوه‌یی و جوانی ژیانی دونیا بێت و بۆ دونیا بژێ [ نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا ] ئه‌وا كرده‌وه‌كانیان به‌ته‌واوی پێ ئه‌ده‌ین و دونیایان بۆ ئه‌ڕازێنینه‌وه‌و ده‌ستیان ئه‌خه‌ین [ وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ (١٥) ] وه‌ له‌ دونیادا وایان لێ ئه‌كه‌ین كه‌ هیچ شتێكیان كه‌م نه‌بێ له‌ ڕزق و ڕۆزی و له‌ش ساغی و هێمنی و ئارامی، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر جوله‌كه‌و گاور دابه‌زیوه‌، وه‌ وتراوه‌ له‌سه‌ر ریابازه‌كان دابه‌زیووه‌.