Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 29

وَيَٰقَوۡمِ لَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مَالًاۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُواْ رَبِّهِمۡ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ ٢٩
[ وَيَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم كاتێك كه‌ من ئه‌ڵێم موسڵمان بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ داوای پاره‌تان لێ ناكه‌م و بۆ ئه‌وه‌م نیه‌ كه‌ سه‌روه‌ت و سامانتان ببه‌م [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى اللَّهِ ] به‌ڵكو پاداشتی من ته‌نها لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَمَا أَنَا بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُوا ] وه‌ من ناچم له‌سه‌ر داواى ئێوه‌ باوه‌ڕداران ده‌ربكه‌م و دووربخه‌مه‌وه‌ كه‌ فه‌قیرو هه‌ژارن [ إِنَّهُمْ مُلَاقُو رَبِّهِمْ ] ئه‌وان ئه‌گه‌ن به‌ خوای خۆیان و پاداشتیان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئیمان هێنانیان [ وَلَكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ (٢٩) ] به‌ڵام من ئێوه‌ ئه‌بینم كه‌سانێكى زۆر نه‌زان و نه‌فامن كاتێك داوا ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌و فه‌قیرو هه‌ژاره‌ موسڵمانانه‌ دووربخه‌مه‌وه‌.