Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 3

وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ ٣
{داوای لێخۆشبوون كردن لە خوا هۆكاری خۆشگوزەرانییە} [ وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و خۆتان بپارێزن له‌ داهاتوودا [ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر ئه‌تانژێنێ له‌ ڕزق و ڕۆزی فراوان تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه‌ مردنه‌ [ وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] وه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ بێت خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی خۆی پێ ئه‌به‌خشێ له‌ دونیاو دواڕۆژدا [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ (٣) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵبكه‌ن له‌ شوێنكه‌وتنی قورئانی پیرۆزو خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ من له‌ ئێوه‌ ئه‌ترسێم كه‌ سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌ بتانگرێته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته.