[ وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ ] پاشان خوای گه‌وره كه كافران و بێباوه‌ڕانی له‌ناوبرد فه‌رمانی كرد به زه‌ویه‌كه ئه‌ی زه‌وی ئاوی خۆت قوت بده [ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي ] وه ئه‌ی ئاسمان به‌سه باران مه‌بارێنه و با ببڕێته‌وه [ وَغِيضَ الْمَاءُ ] وه ئاوه‌كه ورده ورده كه‌می كرد تا سه‌ر زه‌وی وشك بوو [ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ] وه فه‌رمانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بوو كه كافرانی هه‌موو له‌ناو برد‌و دواى بڕین
{كەشتییەكەی نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە كوردستان لەنگەری گرت}
[ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ ] وه كه‌شتیه‌كه‌ش له‌نگه‌ری گرت له‌سه‌ر شاخی (جودی) له كوردستانی توركیا نزیك موسڵ [ وَقِيلَ بُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤٤) ] وه وترا: كه‌سانی زاڵم و كافرو بێباوه‌ڕ هه‌ر دووربن له پاراستن و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره.