Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 64

وَيَٰقَوۡمِ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمۡ ءَايَةٗۖ فَذَرُوهَا تَأۡكُلۡ فِيٓ أَرۡضِ ٱللَّهِۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٖ فَيَأۡخُذَكُمۡ عَذَابٞ قَرِيبٞ ٦٤
{حوشترەكەی ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَيَا قَوْمِ هَذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌م حوشتره‌ كه‌ خۆتان پێشنیارتان كردبوو خوای گه‌وره‌ له‌و تاوێره‌ بۆى ده‌ركردن [ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ] جا لێیبگه‌ڕێن و وازی لێ بێنن با له‌ زه‌وی خوای گه‌وره‌ بله‌وه‌ڕێ [ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ ] وه‌ به‌ خراپه‌ ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن [ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ قَرِيبٌ (٦٤) ] چونكه‌ سزایه‌كی نزیك ئه‌تانگرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ خراپه‌ لێی نزیك ببنه‌وه‌.