Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 69

وَلَقَدۡ جَآءَتۡ رُسُلُنَآ إِبۡرَٰهِيمَ بِٱلۡبُشۡرَىٰ قَالُواْ سَلَٰمٗاۖ قَالَ سَلَٰمٞۖ فَمَا لَبِثَ أَن جَآءَ بِعِجۡلٍ حَنِيذٖ ٦٩
{باسی ئیبراهیم پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَلَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَى ] وه‌ به‌ دڵنیایی نێردراوانی (فریشته‌كانی) ئێمه‌ ڕۆیشتن بۆ لای ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه‌ موژده‌یان پێدا به‌ ئیسحاق [ قَالُوا سَلَامًا ] وه‌ سه‌لامیان لێ كرد [ قَالَ سَلَامٌ ] ئه‌ویش سه‌لامی لێ كردن و وه‌ڵامی سه‌لامه‌كه‌ی دانه‌وه‌و وتى به‌به‌رده‌وامى سه‌لامتان لێ بێت (سه‌لام به‌ مه‌رفوعى هاتووه‌ بۆ به‌رده‌وامیه‌) [ فَمَا لَبِثَ أَنْ جَاءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍ (٦٩) ] زۆری نه‌خایاندو خێرا ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - گوێره‌كه‌یه‌كی برژاوی بۆ هێنان.