Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 8

وَلَئِنۡ أَخَّرۡنَا عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٖ مَّعۡدُودَةٖ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحۡبِسُهُۥٓۗ أَلَا يَوۡمَ يَأۡتِيهِمۡ لَيۡسَ مَصۡرُوفًا عَنۡهُمۡ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٨
{ ماناكانى (أمة) له‌ قورئاندا} [ وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ إِلَى أُمَّةٍ مَعْدُودَةٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سزایان دوا بخه‌ین تا كاتێكی دیاریكراو [ لَيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُ ] ئه‌و كاته‌ پرسیار ئه‌كه‌ن و په‌له‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆ سزای خوای گه‌وره‌ دانابه‌زێته‌ سه‌رمان چی ڕێگری لێ كردووه‌ [ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ ] با بزانن ڕۆژێك كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ دێت له‌سه‌ر ئه‌وان لاناچێ وه‌ تووشیان ئه‌بێت [ وَحَاقَ بِهِمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٨) ] وه‌ ئه‌و سزایه‌ى كه‌ په‌له‌یان لێ ئه‌كرد و گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد ئه‌یانگرێته‌وه‌، (أُمَّة) له‌قورئانى پیرۆزدا به‌ چه‌ند مانایه‌ك هاتووه‌ له‌وانه‌: (كاتى دیاریكراو) وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌، وه‌ له‌ سوره‌تى (يوسف/ ٤٥) [ وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ ] ، وه‌ به‌ماناى (پێشه‌واو ئیمام) هاتووه‌ وه‌كو له‌ سوره‌تى (النحل/ ١٢٠) [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً ] ، وه‌ به‌ ماناى (دین) هاتووه‌ وه‌كو له‌ سوره‌تى (الزخرف/ ٢٣) [ إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ ]، وه‌ به‌ماناى جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك هاتووه‌ وه‌كو له‌ سوره‌تى (القصص/ ٢٣) [ وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ ].