Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 84

۞ وَإِلَىٰ مَدۡيَنَ أَخَاهُمۡ شُعَيۡبٗاۚ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنۡ إِلَٰهٍ غَيۡرُهُۥۖ وَلَا تَنقُصُواْ ٱلۡمِكۡيَالَ وَٱلۡمِيزَانَۖ إِنِّيٓ أَرَىٰكُم بِخَيۡرٖ وَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ مُّحِيطٖ ٨٤
{بەسەرهاتی شوعەیب پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ] بۆ لای قه‌ومی مه‌دیه‌ن كه‌ له‌ نێوان حیجازو شام نیشته‌جێ بوون شوعه‌یب پێغه‌مبه‌رمان نارد - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌میش له‌ خۆیان بووه‌ [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] ئه‌میش وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خوا بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله هیچ په‌رستراوێكی ترى حه‌قتان نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت [ وَلَا تَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ ] وه‌ پێوانه‌و كێشانه‌تان كه‌م مه‌كه‌ن به‌جوانی و ته‌واوی به‌خه‌ڵكی بده‌ن [ إِنِّي أَرَاكُمْ بِخَيْرٍ ] وه‌ من ئه‌بینم كه‌ ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزیه‌كی فراوان و زۆری پێ به‌خشیون [ وَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُحِيطٍ (٨٤) ] من له‌وه‌ ئه‌ترسێم ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كارانه‌ به‌رده‌وام بن خوای گه‌وره‌ سزایه‌كتان بدات له‌ ڕۆژێكدا كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ ده‌ورتان بدات و شوێنی ڕاكردن و په‌ناتان نه‌بێ بۆی ڕا بكه‌ن.