Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Hud — Ayah 92

قَالَ يَٰقَوۡمِ أَرَهۡطِيٓ أَعَزُّ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱللَّهِ وَٱتَّخَذۡتُمُوهُ وَرَآءَكُمۡ ظِهۡرِيًّاۖ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعۡمَلُونَ مُحِيطٞ ٩٢
[ قَالَ يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ ] شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئایا عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌م به‌لاتانه‌وه‌ گرنگترو به‌عیززه‌تتره‌ له‌ خوای گه‌وره‌ [ وَاتَّخَذْتُمُوهُ وَرَاءَكُمْ ظِهْرِيًّا ] وه‌ خوای گه‌وره‌تان له‌ پشتی خۆتان داناوه‌و گرنگی پێ ناده‌ن و به‌گه‌وره‌ى نازانن [ إِنَّ رَبِّي بِمَا تَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (٩٢) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم زۆر زانایه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن، وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌وری داوه‌و ئاگاداره‌و سزاتان ئه‌دات له‌سه‌ری.