Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yusuf — Ayah 13

قَالَ إِنِّي لَيَحۡزُنُنِيٓ أَن تَذۡهَبُواْ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأۡكُلَهُ ٱلذِّئۡبُ وَأَنتُمۡ عَنۡهُ غَٰفِلُونَ ١٣
[ قَالَ إِنِّي لَيَحْزُنُنِي أَنْ تَذْهَبُوا بِهِ ] یه‌عقوب - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: من خه‌فه‌تبار ئه‌بم كه‌ ئێوه‌ بیبه‌ن و له‌ منی دووربخه‌نه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆری خۆش ئه‌ویست [ وَأَخَافُ أَنْ يَأْكُلَهُ الذِّئْبُ وَأَنْتُمْ عَنْهُ غَافِلُونَ (١٣) ] وه‌ له‌وه‌ش ئه‌ترسێم كه‌ گورگ بیخوات وه‌ ئێوه‌ بێئاگا بن لێی له‌ كاتی یاری و كات به‌سه‌ربردندا (ئه‌م قسه‌یه‌یان وه‌رگرت و دواتر كردیانه‌ بیانووى پیلانه‌كه‌یان).