Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yusuf — Ayah 43

وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ إِنِّيٓ أَرَىٰ سَبۡعَ بَقَرَٰتٖ سِمَانٖ يَأۡكُلُهُنَّ سَبۡعٌ عِجَافٞ وَسَبۡعَ سُنۢبُلَٰتٍ خُضۡرٖ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٖۖ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَأُ أَفۡتُونِي فِي رُءۡيَٰيَ إِن كُنتُمۡ لِلرُّءۡيَا تَعۡبُرُونَ ٤٣
{خەو بینینی پاشا} [ وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ ] پاشای گه‌وره‌ خه‌وی بینی وتی: من له‌ خه‌ومدا حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و ئه‌بینم حه‌وت مانگاى له‌ڕ ئه‌و حه‌وت مانگا قه‌ڵه‌وانه‌ ئه‌خۆن [ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ] وه‌ حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی سه‌وزو حه‌وت گوڵه‌گه‌نمی وشكیش ئه‌بینم [ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ (٤٣) ] فاڵچى و خه‌ونلێكده‌رانى كۆكرده‌وه‌و وتى: ئه‌ی پیاوماقولان و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌واڵی ئه‌م خه‌ونه‌م پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون ئه‌كه‌ن.