Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yusuf — Ayah 54

وَقَالَ ٱلۡمَلِكُ ٱئۡتُونِي بِهِۦٓ أَسۡتَخۡلِصۡهُ لِنَفۡسِيۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلۡيَوۡمَ لَدَيۡنَا مَكِينٌ أَمِينٞ ٥٤
{یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە زیندانەوە بۆ دەسەڵات} [ وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي ] پاشاكه‌ دیسان وتی: بڕۆن یوسفم - صلی الله علیه وسلم - بۆ بێنن تایبه‌تی ئه‌كه‌م به‌ خۆم و ئه‌یكه‌م به‌راوێژكارى خۆم [ فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ (٥٤) ] كاتێك پاشا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردو فه‌زڵ و لێهاتوویى بۆ ده‌ركه‌وت وتی: ئه‌ی یوسف ئه‌مڕۆ تۆ له‌لای ئێمه‌ جێگیریت و خاوه‌ن پله‌و پایه‌ییت، وه‌ ئه‌مینی له‌لای ئێمه‌.