Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yusuf — Ayah 65

وَلَمَّا فَتَحُواْ مَتَٰعَهُمۡ وَجَدُواْ بِضَٰعَتَهُمۡ رُدَّتۡ إِلَيۡهِمۡۖ قَالُواْ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبۡغِيۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتۡ إِلَيۡنَاۖ وَنَمِيرُ أَهۡلَنَا وَنَحۡفَظُ أَخَانَا وَنَزۡدَادُ كَيۡلَ بَعِيرٖۖ ذَٰلِكَ كَيۡلٞ يَسِيرٞ ٦٥
[ وَلَمَّا فَتَحُوا مَتَاعَهُمْ وَجَدُوا بِضَاعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ] دواتر كه‌ شتومه‌كه‌كانیان كرده‌وه‌ بینیان ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه‌ بۆ ئه‌وێ خواردنی پێ بكڕن هه‌مووی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆیان [ قَالُوا يَا أَبَانَا مَا نَبْغِي هَذِهِ بِضَاعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ] وتیان: ئه‌ی باوكه‌ ئێمه‌ چیمان له‌م وه‌زیره‌ ده‌وێت ئه‌وه‌تا شتومه‌كی خۆمانی بۆ گه‌ڕاندوینه‌ته‌وه‌ [ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا ] ئه‌گه‌ر براكه‌مان له‌گه‌ڵمان بنێری خواردنی زیاتر دێنین، وه‌ براكه‌شمان ئه‌پارێزین [ وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ] وه‌ باری حوشترێك خواردن زیاتر له‌گه‌ڵ خۆماندا ئه‌هێنین [ ذَلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ (٦٥) ] ئه‌م زیاده‌یه‌یش بۆ پاشاكه‌ یان بۆ یوسف سووك و ئاسانه‌ به‌لایه‌وه‌ كه‌ بمانداتێ و لای قورس نیه‌.