Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yusuf — Ayah 67

وَقَالَ يَٰبَنِيَّ لَا تَدۡخُلُواْ مِنۢ بَابٖ وَٰحِدٖ وَٱدۡخُلُواْ مِنۡ أَبۡوَٰبٖ مُّتَفَرِّقَةٖۖ وَمَآ أُغۡنِي عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٍۖ إِنِ ٱلۡحُكۡمُ إِلَّا لِلَّهِۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَعَلَيۡهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُتَوَكِّلُونَ ٦٧
[ وَقَالَ يَا بَنِيَّ لَا تَدْخُلُوا مِنْ بَابٍ وَاحِدٍ ] پاشان كه‌ ڕۆیشتن وتی: ئه‌ی كوڕی خۆم له‌ یه‌ك ڕێگایه‌كه‌وه‌ مه‌چنه‌ ناو میصره‌وه‌ ئه‌گه‌ر تووشی به‌ڵاو موسیبه‌ت بوون تا هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه‌ تووش نه‌بن، یاخود له‌ چاو ترساوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی یه‌كجار جوان بوونه‌ نه‌وه‌كو ببن به‌ چاوه‌وه‌ [ وَادْخُلُوا مِنْ أَبْوَابٍ مُتَفَرِّقَةٍ ] به‌ڵكو له‌ چه‌ند ڕێگایه‌كی جیاوازه‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌ [ وَمَا أُغْنِي عَنْكُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] وه‌ كه‌ ڕێگاتان بۆ ئه‌كێشم ناتوانم هیچ زه‌ره‌رو زیانێكتان لێ بگه‌ڕێنمه‌وه‌ یان هیچ سوودێكتان پێ بگه‌یه‌نم و قه‌ده‌رو بڕیارى خواى گه‌وره‌ بگه‌ڕێنمه‌وه‌ [ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ] حوكم و بڕیارو هه‌ڵسوكه‌وت له‌م كه‌ونه‌دا هه‌ر هه‌مووی ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ (٦٧) ] منیش ته‌نها پشتم به‌ خوای گه‌وره‌ به‌ستووه‌و متمانه‌م به‌ خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌، وه‌ ئه‌وانه‌یشى ته‌وه‌كول ده‌كه‌ن با ته‌نها ته‌وه‌كول بكه‌نه‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌و كاره‌كانیان ته‌نها به‌ خوای گه‌وره‌ بسپێرن.