Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yusuf — Ayah 69

وَلَمَّا دَخَلُواْ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيۡهِ أَخَاهُۖ قَالَ إِنِّيٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبۡتَئِسۡ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٦٩
[ وَلَمَّا دَخَلُوا عَلَى يُوسُفَ ] كاتێك كه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - دوو دوو له‌ شوێنێكدا دای نان و براكه‌ی به‌ته‌نها مایه‌وه‌ چونكه‌ یانزه‌ كه‌س بوون [ آوَى إِلَيْهِ أَخَاهُ ] باوه‌شی به‌ بنیامینى برایدا كرد [ قَالَ إِنِّي أَنَا أَخُوكَ ] خۆی پێ ناساندو وتى: من یوسفی براتم [ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٦٩) ] وه‌ خه‌فه‌ت مه‌خۆ و دڵته‌نگ مه‌به‌ به‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ له‌ ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به‌ من كردوویانه‌ (پێى وت باسى ئه‌م شته‌ نه‌كات و بیشارێته‌وه‌و لاى خۆى ئه‌یهێلێته‌وه‌).