Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Yusuf — Ayah 87

يَٰبَنِيَّ ٱذۡهَبُواْ فَتَحَسَّسُواْ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَاْيۡـَٔسُواْ مِن رَّوۡحِ ٱللَّهِۖ إِنَّهُۥ لَا يَاْيۡـَٔسُ مِن رَّوۡحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡكَٰفِرُونَ ٨٧
{بێئومێد نەبوون لە ڕەحمەتی خوا} [ يَا بَنِيَّ اذْهَبُوا فَتَحَسَّسُوا مِنْ يُوسُفَ وَأَخِيهِ ] ئه‌ی كوڕی خۆم بڕۆن بگه‌ڕێن به‌دوای یوسف و براكه‌یدا، (ته‌حه‌سوس) گه‌ڕانه‌ بۆ شتی چاك، (ته‌جه‌سوس) گه‌ڕانه‌ بۆ شتی خراپ [ وَلَا تَيْأَسُوا مِنْ رَوْحِ اللَّهِ ] وه‌ بێئومێد مه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ [ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ (٨٧) ] به‌ دڵنیایى هیچ كه‌سێك بێئومێد نابێت له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ ته‌نها كه‌سانێكی كافرو بێباوه‌ڕ نه‌بێت.