Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Ra'd — Ayah 1

الٓمٓرۚ تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِۗ وَٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ ٱلۡحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤۡمِنُونَ ١
سووره‌تی (ره‌عد) (واته‌: هه‌وره‌ بروسكه‌) سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٤٣) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ المر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسمان كرد [ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ ] ئاماژه‌یه‌ بۆ ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سووره‌ته‌ [ وَالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ الْحَقُّ ] وه‌ ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆت دابه‌زیوه‌ حه‌قه‌و گومانى تێدا نیه‌ [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ (١) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانیان پێی نیه‌.