Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Ra'd — Ayah 22

وَٱلَّذِينَ صَبَرُواْ ٱبۡتِغَآءَ وَجۡهِ رَبِّهِمۡ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ سِرّٗا وَعَلَانِيَةٗ وَيَدۡرَءُونَ بِٱلۡحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عُقۡبَى ٱلدَّارِ ٢٢
[ وَالَّذِينَ صَبَرُوا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ پێناو ڕووى پیرۆزو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا ئارامیان گرتووه‌ له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى و به‌رده‌وام بوونه‌ له‌سه‌رى، وه‌ له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچى و ئه‌نجامیان نه‌داوه‌و خۆیان پاراستووه‌، وه‌ له‌سه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌ته‌ به‌ ئێش و ئازاره‌كان و ناشوكریان نه‌كردووه‌و سوپاسگوزار بوونه‌ [ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نوێژه‌كانیان كردووه‌ به‌و شێوازه‌ی خواى گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌ [ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً ] وه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به‌ نهێنی بۆ ئه‌وه‌ى نیه‌تیان پارێزراو بێت، وه‌ هه‌ندێك جاریش به‌ ئاشكرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى چاویان لێ بكات، وه‌ نه‌فه‌قه‌ى خێزان و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و یارمه‌تى فه‌قیرو هه‌ژاران ده‌ده‌ن [ وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ ] وه‌ به‌ چاكه‌ وه‌ڵامی خراپه‌ ئه‌ده‌نه‌وه‌و تۆڵه‌ بۆ نه‌فسى خۆیان ناسه‌نن [ أُولَئِكَ لَهُمْ عُقْبَى الدَّارِ (٢٢) ] ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌بنه‌ جێنشین، وه‌ سه‌ره‌نجامی قیامه‌ت و به‌هه‌شتیشیان بۆ هه‌یه‌.