Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Ra'd — Ayah 35

۞ مَّثَلُ ٱلۡجَنَّةِ ٱلَّتِي وُعِدَ ٱلۡمُتَّقُونَۖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ أُكُلُهَا دَآئِمٞ وَظِلُّهَاۚ تِلۡكَ عُقۡبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَواْۚ وَّعُقۡبَى ٱلۡكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ ٣٥
[ مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] نموونه‌ی نازو خۆشیه‌كانى ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌ به‌ڵێن دراوه‌ به‌ خۆپارێزان له‌ تاوان جۆگه‌له‌ ئاو به‌ ژێر دارو خانووه‌كانیاندا ئه‌ڕوات [ أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا ] خواردن و به‌رهه‌م و سێبه‌ره‌كه‌یشی هه‌میشه‌ییه‌و كۆتایی نایات و كه‌م ناكات [ تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَوْا ] ئه‌مه‌ سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ [ وَعُقْبَى الْكَافِرِينَ النَّارُ (٣٥) ] وه‌ سه‌ره‌نجام و عاقیبه‌تی كافرانیش ئاگری دۆزه‌خه‌.