Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Ra'd — Ayah 38

وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا رُسُلٗا مِّن قَبۡلِكَ وَجَعَلۡنَا لَهُمۡ أَزۡوَٰجٗا وَذُرِّيَّةٗۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأۡتِيَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ لِكُلِّ أَجَلٖ كِتَابٞ ٣٨
[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ دڵنیایی له‌ پێش تۆیشدا چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانمان ناردووه‌ [ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً ] وه‌ خێزان و منداڵیشیان هه‌بووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤـ بوونه‌و مه‌لائیكه‌ت نه‌بوونه‌ [ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێكیش ناتوانێ موعجیزه‌یه‌ك له‌ خۆیه‌وه‌ بێنێ كه‌ كافران داوای لێ بكه‌ن ئیلا به‌ ئیزنی خوا نه‌بێت [ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ (٣٨) ] هه‌موو بڕیارێكی خوای گه‌وره‌، یان هه‌موو كتابێك كه‌ دایبه‌زاندبێت كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌.