Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Ra'd — Ayah 42

وَقَدۡ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَلِلَّهِ ٱلۡمَكۡرُ جَمِيعٗاۖ يَعۡلَمُ مَا تَكۡسِبُ كُلُّ نَفۡسٖۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلۡكُفَّٰرُ لِمَنۡ عُقۡبَى ٱلدَّارِ ٤٢
[ وَقَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ الْمَكْرُ جَمِيعًا ] كافرانی پێش ئه‌مانیش نه‌خشه‌و پیلان و فێڵیان دانا بۆ پێغه‌مبه‌رانیان، وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ توانای به‌سه‌ر كافراندا هه‌یه‌و نه‌خشه‌و فێڵ و پیلانى ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و كاریگه‌ری نه‌مێنێت [ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ هه‌موو نه‌فسێك چی به‌ده‌ست دێنێ وه‌ كرده‌وه‌كانی چۆن ئه‌بێ [ وَسَيَعْلَمُ الْكُفَّارُ لِمَنْ عُقْبَى الدَّارِ (٤٢) ] وه‌ كافرانیش له‌ داهاتوودا ئه‌زانن كه‌ سه‌ره‌نجام بۆ كێ ئه‌بێ له‌ دونیاو قیامه‌تدا كه‌ بۆ موسڵمانانه‌.