Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ar-Ra'd — Ayah 8

ٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَحۡمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلۡأَرۡحَامُ وَمَا تَزۡدَادُۚ وَكُلُّ شَيۡءٍ عِندَهُۥ بِمِقۡدَارٍ ٨
[ اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَى ] خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌زانێ كه‌ هه‌موو مێیه‌ك له‌ناو ڕه‌حمیدا چی هه‌ڵگرتووه‌ ئایا باشه‌ یان خراپه‌، موسڵمانه‌ یان كافره‌، نێره‌ یان مێ¬یه‌، جوانه‌ یان ناشیرینه‌، درێژه‌ یان كورته‌ [ وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ] وه‌ ڕه‌حمی ئافره‌ت كاتێك كه‌ كه‌م ئه‌كات به‌وه‌ی كه‌ مناڵه‌كه‌ی ناو سكی دائه‌نێت، یان له‌بارى ده‌چێت، وه‌ زیاد ئه‌كات كاتێك كه‌ ئه‌و مناڵه‌ له‌ سكیدا ڕۆژ به‌ دوای ڕۆژ زیاد ئه‌كات و گه‌وره‌ ده‌بێت [ وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ (٨) ] وه‌ هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره‌ كات و ئه‌ندازه‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌.