Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ibrahim — Ayah 17

يَتَجَرَّعُهُۥ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُۥ وَيَأۡتِيهِ ٱلۡمَوۡتُ مِن كُلِّ مَكَانٖ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٖۖ وَمِن وَرَآئِهِۦ عَذَابٌ غَلِيظٞ ١٧
[ يَتَجَرَّعُهُ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُ ] له‌به‌ر گه‌رمی ئاگره‌كه‌ كه‌ تێنوویان ئه‌بێ جار له‌ دوای جار ئه‌یخۆنه‌وه‌ به‌ڵام توانایان نیه‌ كه‌ قوتی بده‌ن به‌ڵكو ئه‌یتفێننه‌وه‌و پێیان ناخۆشه‌ به‌ڵام له‌ تێنوویه‌تیدا هه‌ر په‌نای بۆ ئه‌به‌نه‌وه‌، یاخود فریشته‌كان به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌ده‌ن (په‌نا به‌ خواى گه‌وره‌) [ وَيَأْتِيهِ الْمَوْتُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍ ] وه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هۆكاره‌كانی مردنیان بۆ دێت و سزایان ئه‌وه‌نده‌ سه‌خته‌ كه‌ تووشی مردن ببن به‌ڵام له‌ دۆزه‌خدا مردن نیه‌ تا پشوو بده‌ن به‌ڵكو هه‌مووی سزایه‌ [ وَمِنْ وَرَائِهِ عَذَابٌ غَلِيظٌ (١٧) ] وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ش سزایه‌كی زۆر توندو ئه‌ستوورو سه‌ختیان بۆ هه‌یه‌.