Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ibrahim — Ayah 21

وَبَرَزُواْ لِلَّهِ جَمِيعٗا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُاْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُنَّا لَكُمۡ تَبَعٗا فَهَلۡ أَنتُم مُّغۡنُونَ عَنَّا مِنۡ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۚ قَالُواْ لَوۡ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيۡنَٰكُمۡۖ سَوَآءٌ عَلَيۡنَآ أَجَزِعۡنَآ أَمۡ صَبَرۡنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٖ ٢١
{ مشتومڕی سەركردەكان‌و شوێنكەوتوانیان لە ناو دۆزەخدا} [ وَبَرَزُوا لِلَّهِ جَمِيعًا ] وه‌ خه‌ڵكی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌موویان ده‌رئه‌كه‌ون بۆ خوای گه‌وره‌و له‌ قه‌بره‌كانیان ده‌رئه‌چن و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ده‌كه‌ون و له‌وێ كۆ ئه‌بنه‌وه‌ [ فَقَالَ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا ] شوێنكه‌وتوه‌ لاوازه‌كان به‌ سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ به‌هێزو خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كان ئه‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ دونیادا شوێن ئێوه‌ كه‌وتبووین و گوێڕایه‌ڵتان بوون [ فَهَلْ أَنْتُمْ مُغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] ئایا ئێوه‌ ئه‌توانن شتێك له‌ سزای خوای گه‌وره‌مان له‌سه‌ر لاده‌ن یان دووری بخه‌نه‌وه‌ [ قَالُوا لَوْ هَدَانَا اللَّهُ لَهَدَيْنَاكُمْ ] ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه‌ بۆ ئیمان ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ئه‌دا [ سَوَاءٌ عَلَيْنَا أَجَزِعْنَا أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِنْ مَحِيصٍ (٢١) ] ئه‌گه‌ر ئارام بگرین یان ئارام نه‌گرین یه‌كسانه‌و هیچ ڕزگاربوونێكمان نیه‌و شوێنێك نیه‌ كه‌ بۆی ڕا بكه‌ین له‌ سزای خوای گه‌وره‌.