Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ibrahim — Ayah 26

وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٖ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجۡتُثَّتۡ مِن فَوۡقِ ٱلۡأَرۡضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٖ ٢٦
{نمونه‌ی وشه‌ی پیس} [ وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ] وه‌ نموونه‌ی وشه‌ی پیس كه‌ وشه‌ی كوفرو شیرك و خراپه‌یه‌ وه‌كو دارێكی پیس وایه‌ كه‌ وتراوه‌: گوژاڵكه‌ [ اجْتُثَّتْ مِنْ فَوْقِ الْأَرْضِ مَا لَهَا مِنْ قَرَارٍ (٢٦) ] كه‌ هه‌ڵكێشرابێ و له‌سه‌ر زه‌وی فڕێ درابێت و با بیبات هیچ له‌سه‌ر زه‌ویدا جێگیر نابێ، وشه‌ی كوفرو شیرك و تاوانیش به‌م شێوازه‌یه‌، یاخود كافریش وه‌كو گوژاڵكى هه‌ڵكێشراوى فڕێدراو وایه‌ بێخێره‌و كرده‌وه‌ى به‌رز نابێته‌وه‌و لێى قه‌بوڵ ناكرێت.