[ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي وَهَبَ لِي عَلَى الْكِبَرِ إِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ ] حه‌مدو ستایش بۆ په‌روه‌ردگار كه له ته‌مه‌نی پیریدا كه خۆم و خێزانیشم ته‌مه‌نمان گه‌وره‌یه‌و پیر بووین ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ به‌خشیم، كه وتراوه: كاتێك كه ئیسماعیلی بووه ته‌مه‌نی نه‌وه‌دو نۆ (٩٩) ساڵ بووه، وه كه ئیسحاقی بووه ته‌مه‌نی سه‌دو دوانزه (١١٢) ساڵ بووه [ إِنَّ رَبِّي لَسَمِيعُ الدُّعَاءِ (٣٩) ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگاری من هه‌موو دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ك ئه‌بیستێ وه وه‌ڵام ئه‌داته‌وه.