[ يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ ] له ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و زه‌ویه ئه‌گۆڕێ به زه‌ویه‌كی تر، وه ئاسمانه‌كانیش ئه‌گۆڕێن، یاخود وتراوه: شێوازی ئه‌گۆڕێ، عائیشه پرسیارى له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - كرد ئه‌ى خه‌ڵكى له‌و رۆژه‌دا له كوێن؟ فه‌رمووى: له‌سه‌ر پردى صیراتن [ وَبَرَزُوا لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ (٤٨) ] وه هه‌موو خه‌ڵكی له قه‌بره‌كان ده‌رئه‌چن و ده‌رئه‌كه‌ون بۆ خوایه‌ك كه تاك و ته‌نهاو باڵاده‌سته.