[ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه كاتێك مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو ئێوه یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان [ إِذْ أَنْجَاكُمْ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ ] كاتێك كه ڕزگارى كردن له فیرعه‌ون و داروده‌سته‌كه‌ی و ئه‌وانی غه‌رق كرد له‌ناو ئاوه‌كه [ يَسُومُونَكُمْ سُوءَ الْعَذَابِ ] كه ئه‌وان سه‌ختترین سزایان پێتان ئه‌چه‌شت وه ئێوه‌یان كردبوو به كۆیله‌و كاری سه‌ختیان پێ ئه‌كردن [ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَاءَكُمْ ] وه كوڕانتانیان سه‌رئه‌بڕی [ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَاءَكُمْ ] وه‌ئافره‌تانیشیان ئه‌هێشته‌وه بۆ خزمه‌تكردن و سووكایه‌تی پێ كردن [ وَفِي ذَلِكُمْ بَلَاءٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَظِيمٌ (٦) ] وه‌له‌م شتانه‌شدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره هه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه تاقیتان ئه‌كاته‌وه.