Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hijr — Ayah 29

فَإِذَا سَوَّيۡتُهُۥ وَنَفَخۡتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُواْ لَهُۥ سَٰجِدِينَ ٢٩
[ فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِنْ رُوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ (٢٩) ] وە كاتێك كە شێوەكەیم ڕێكخست و ڕوحم كردە بەری ئێوە هەمووتان كڕنوشی بۆ بەرن كڕنوشی ڕێزو سڵاو كردن نەك عیبادەت، (لێرە ئیزافەی ڕوح ئەكات بۆ ڕێزلێنان و بەگەورەزانینە، ڕوحەكان هەمووی خوای گەورە دروستی كردووە نەك خوای گەورە لە ڕوحی خۆی كردبێتە بەری ئەو كاتە ئەبوایە ئادەمیش مردنی بەسەردا نەهاتایەو ئەزەلی و هەمیشەیی بوایە بەڵام ئیزافەكە بۆ ڕێزلێنان و بەگەورەزانینە) .