Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hijr — Ayah 39

قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغۡوَيۡتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَأُغۡوِيَنَّهُمۡ أَجۡمَعِينَ ٣٩
[ قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ ] ئیبلیس وتی: ئەی پەروەردگار بەهۆی ئەوەی كە تۆ گومڕات كردم ئەبێ لەسەر زەویدا تاوان بۆ خەڵكی بڕازێنمەوەو خۆشەویستى بكەم لایان تا ئەنجامى بدەن (ئیبلیس یەكەم كەس بوو كە گومڕا كردنەكەی دایە پاڵ خوای گەورەو قەدەرى كردە بەڵگە لەسەر تاوان و سەرپێچیەكەى، ئەوانەیشى كە تاوان دەكەن و دەڵێن خوا لەسەرى نوسیوین شوێن شەیتان كەوتون) [ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (٣٩) ] وە ئەبێ هەموویان گومڕا بكەم و لە ڕێگای ڕاست دەریان بكەم .