Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hijr — Ayah 85

وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّۗ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَأٓتِيَةٞۖ فَٱصۡفَحِ ٱلصَّفۡحَ ٱلۡجَمِيلَ ٨٥
[ وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ ] وە ئێمە ئاسمانەكان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندا هەیە دروستمان نەكردووە ئیللا بەحەق نەبێ، هەمووی حەقەو سوودو بەرژەوەندی خەڵكی تیایە [ وَإِنَّ السَّاعَةَ لَآتِيَةٌ ] وە بە دڵنیایی قیامەتیش دێت و گومانی تیادا نییە [ فَاصْفَحِ الصَّفْحَ الْجَمِيلَ (٨٥) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ لێبووردەو لێخۆشبوو بە بەرامبەر ئەو كەسانەی كە خراپەیان لەگەڵدا كردووى.